٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پووتین بۆ حكوومه‌تی توركیا: دەبێ وایان لێ بكەین، ئەوەی كردوویانە لێی پەشیمان ببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕووسیا-KDP.info- سەرۆكی ڕووسیا (پوتین)، لە گوتارێكیدا كە بە شێوەی دەنگی بڵاوی كردووەتەوە، هێرش دەكاتەوە سەر حكوومەتی توركیا و دەڵێت: "دەبێ وایان لێ بكەین، ئەوەی كردوویانە لێی پەشیمان ببنەوە". بەڵام لە هەمان كاتدا رێزی لە خەڵكی توركیا ناوە.

 

(پووتین) لە گوتارەكەیدا ئاماژە دەدات، خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ڕووسیا بە دەستی توركیا، هەرگیز لە بیر ناكەن و دەڵێت: "خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەمان هەرگیز لە بیر ناكەین. ئێمە چاو داناپۆشین لەوەی توركیا هاوكاریی تیرۆریستان دەكات و لێی دێینە دەنگ. لە ڕووی ئابوورییشەوە پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا سنووردار دەكەین و دەبێت وایان لێ بكەین خۆیان بڵێن پەشیمان بووینەوە".

لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا، خەڵكی توركیا بە خەڵكێكی بەڕێز و باش دەچوێنێت و دەڵێت: "هەرگیز تووڕەبوونی ئێمە لە خەڵكی توركیا نییە".

ئەو ڕوونی دەكاتەوە: "دەمەوێت ئەوە بڵێم كە خەڵكی توركیا باشن، بەتوانان و كاركەرن. ماوەیەكی زۆرە خەڵكی زۆر جێگەی بڕوا و خۆشەویستمان هەیە لە توركیا، كە ئێستایش ئەوان هاوڕێمانن. ئێمە هەرگیز ئەو خەڵكە بە بەرپرسیار نازانین لە بارەی خستنەخوارەوەی فڕ‌وكەكەمان و شەهیدبوونی فڕۆكەوانێكمان، ئێمە بە یەك چاو سەیری خەڵك و حكوومەتی توركیا ناكەین".

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار