داعش سێ كوردی دیكەی گولـلەباران كردن

مووسڵ-kdp.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی زانیارییان بە هێزەكانی پێشمەرگە داوە، تیرۆریستانی داعش سێ كوردی دیكەیان گولـلەباران كردن.
(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە مووسڵ تیرۆریستانی داعش سێ هاووڵاتیی كوردیان بە ناوەكانی (عەلی رەشید سەلمان)، (فەتحییە حەیدەر) و (عەلی مەحموود) لە سەربازگەی غەزلانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ پێشمەرگە گولـلەباران كردن.
(مەموزینی) گوتیشی، بەرپرسانی باڵای داعش كەلوپەلی ناوماڵی خۆیان لە بازاڕی بابل تۆپ دەفرۆشن و بە خۆیان وخێزانەكانیان بەرەو وڵاتی لیبیا ڕادەكەن.
دەشڵێت، جارێكی دیكە هەردوو گرووپی (حاجی ناسر مەولا) و (ئەبوعومەر شیشانی) لە گەرەكی مووسڵ جدیدە بووە شەڕیان و بەو هۆیەوە سێ تیرۆریست كوژران.
بڵند ئیبراهیم




