وادهی دهنگدان بۆ بوودجهی عێراق دیاری كرا

بهغدا-KDP.info- بڕیارهی له ناوهڕاستی ئهم مانگهدا پڕۆژهیاسای بوودجەی عێراق بخرێته دهنگدانهوه.
ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داھاتوو ئەندامانی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق کۆببنەوەلەبارەی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەبارەی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو و، تێبینی پەرلەمانتارانیشی تێدا دەگونجێنن؛ پێویستە تاوەکو ١٤مانگی داھاتوو کۆتایی بەئامادەکردنیی ڕاپۆرتی خۆیان بهێنن."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی،بڕیارە ڕۆژی ١٥ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە وتێیدا پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە دەنگدان بۆ ئەوەی پەسەندی بکات.
ڕوونیشی کردەوە، بڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو برەکەی ١٠٦ترلیۆن دیناربوو،بەڵام بۆ ١٠١ترلیۆن دینار کەم کراوەتەوە؛ دیارە پشکی ھەرێمی کوردستان لەو ڕێژەیە ١٧%.
بڵند ئیبراهیم




