٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد هێرشی كرده‌ سه‌ر ئەر‌دۆگان

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info- سەرۆکی سووریا (بەشار ئەسەد) یەکەم لێدوانی دا لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ڕووسیا بە دەستی تورکیاوە و، وەکو چاوەڕوان دەکرا پشتی ڕوسیای گرت و هێڕشیشی کردەوە سەر سەرۆک کۆماری تورکیا (ڕەجەب تەییب ئەردۆگان).

بەشار لە دیمانەیەکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی (چێک) ئاماژەی دا کە ئەردۆگان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە ڕووی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا کە هاوکاریی تیرۆریستان دەکات، چونکە ئەو فڕۆکەیە بۆ لێدانی تیرۆریستان بە ئاسماندا سووڕاوەتەوە.
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەیش کرد کە لەو کاتەوەی ڕوسیا هاوکاریی سەربازی سووریا دەکات، هاوکێشەی سیاسی و سەربازی گۆڕانی بەسەردا هاتووە و تیرۆرستان لە هەموو لایەکەوە دەشکێن، بۆیە تورکیا بەم هاوکێشەیە تێک چووە و تووڕە بوە.

ئەو باسی لەوەیش کرد کە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە لێدانی تیرۆریستان و ئەوەی شکستی هێناوە لەناو سووریا، وڵاتی تورکیایە و ئەوان پشتگیری تیرۆرستان دەکەن، بۆیە هاوکێشەی سیاسی ئێستای سووریا بە دڵی ئەوان نییە و لێی دۆڕاون.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار