ڕووداوەکانی ئەمڕۆی داعش لە مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی شاری مووسڵ دەڵێت، داعش ژمارەیەك كارمەندی تەندروستیی گولـلەباران كردن و كۆمەڵێك چەكداریشیان هەڵاتوون، هەروەها لە نێوان گوندی باجربۆق و گەڕەكی تەحریری شاری مووسڵیش، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە مووسڵ 11 كارمەند لەلایەن تیرۆیستانی داعش بە تۆمەتی سیخوڕی لە غاباتی ئەو شارە گولـلەباران كران كە زۆربەیان كارمەندی تەندروستی بوون".
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ 61 چەكداری داعش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتن و، گۆڕێكی بەكۆمەڵیش لە نێوان گوندی باجربۆق و گەڕەكی تەحریر دۆزرایەوە كە 32 تەرمی تیرۆریستانی داعشی تێدا بووە.
نەشوان بەرزنجی




