ئۆباما هۆشداری دایه پووتین: ئه‌فغانستان هێشتا له یاده‌وه‌ریماندایه

پاریس-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(باڕاك ئۆباما) هۆشداریی دا به هاوتا ڕووسیاییه‌كه‌ی له‌وه‌ی كه، به ده‌ستوه‌ردان له شه‌ری نێوخۆی سووریادا بگا به ئه‌نجام.
(باڕاك ئۆباما) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له په‌راوێزی لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا له پاریس، (ڤلادیمێر پووتین)ی ئاگادار كرده‌وه و، ڕوونی كرده‌وه، ''پێموایه كه (سه‌رۆك پووتین) د‌رك به‌مه ده‌كات.. هه‌ڵبه‌ته هێشتایش یاده‌وه‌ریی ئه‌فغانستان له بیراندا ماوه، دیاره كه چوونه نێو شه‌ڕی نێوخۆییه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌سته‌وه نادات كه به دوایدا وێڵه''، ئاماژه‌یشی دا كه له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا، له‌گه‌ڵ (پووتین)دا جیاوازی نییه، ته‌نیا خاڵی ناكۆكی نێوانیان، پێوه‌سته به چاره‌نووسی (ئه‌سه‌د)ه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی، ''گرووپه به‌رهه‌لستكاره میانڕۆكان كه له سووریادا ئاماده‌ییان هه‌یه، هه‌ندێكیان له زۆر پرسدا له‌گه‌ڵ ڕوانگای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا نایه‌نه‌وه، به‌ڵام، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و وێكڕا دانوستان ده‌كه‌ن و پڕسه‌كه‌یش به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.''
زیاتر گوتی، ''دواجار ڕووسیا د‌رك به‌وه ده‌كات كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش پێكیهێناوه و ئێمه به گه‌وره‌ی ده‌بینین، هه‌ربۆیه ده‌بێ بۆ جه‌نگان دژ به‌و مه‌ترسییه بێنه ڕیزی ئێمه‌وه.''
جه‌ختیشی كرده‌وه، ''ئه‌سته‌مه (به‌شار ئه‌سه‌د) جارێكی دی بتوانێ كۆی لایه‌نه‌كان كۆ بكاته‌وه.. هه‌ست به باوه‌ڕیێكی ته‌واو له گه‌یشتن به چاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌م.. باوه‌ڕیشم وا نییه له شه‌و و ڕۆژێكدا، ستراتیژی ڕووسیا 180 پله گۆرانی به‌سه‌ردا بێ، ئه‌مه پێویستی به كاته.''




