٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ته‌نها تایفەیەك سوودی له‌ بودجه‌ی عێراق وەرگرتووە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-لە پرۆژەیاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌ ساڵی‌ داهاتووی‌ عێراقدا ترلیۆنێک‌و300ملیار دینار بۆ مووچەی‌ هێزەكانی‌ حەشدی‌شەعبی‌ تەرخان كراوە! شیعەكان هێشتایش رازی نینە و، دەیانەوێ زیاتریشی بکەن!

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بوودجەی 2016، خوێندنەوەی دووەمیشی لێ كرا بە هۆی مەراسیمە ئایینیەكانی شیعەكانەوە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەكان وەستاوە تا حەفتی ئەم مانگە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان دەست بە گفتوگۆ دەكەینەوە بۆ داخوازییەكانی كورد، بە تایبەت مافە داراییەكانی هێزی پێشمەرگە. لە هەوڵەكانیشمان ناوەستین تا ئەم مافانەی هێزی پێشمەرگە بەدەست نەهێنین."
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكراشی كرد: "لە پرۆژەیاسای‌ بوودجەی‌ گشتی‌ ساڵی‌ دابێدا ترلیۆنێک‌و300ملیار بۆ مووچەی‌ هێزەكانی‌ حەشدی‌‌شەعبی‌ تەرخان كراوە، بەڵام هێشتاش لایەنە شیعەكان هەوڵی زیاتركردنی ئەو بڕە پارەیە دەدەن. ئەمەش ئەوە دەردەخات كە بودجەی گشتی عێراق تەنها تایفەیەك سوودی لێ وەرگرتووە ئەویش شیعەیە و ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌. خۆ هێزی پێشمەرگەش لە شەڕدایە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش بە درێژایی ١٠٥٠ كیلۆمەتر زیاتریش ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبووایە ئەوا ڕەوشی عێراق زۆر خراپتر دەبوو لە ڕووی ئەمنییەوە."
گوتیشی: "بە گوێرەی یاسا دەبوو مووچەی هێزی پێشمەرگە مانگانە لەلایەن حكوومەتی ناوەندەوە تەرخان كرابا و مادی و مەعنەوی پشتگیری كرابا، بەڵام بە داخەوە هیچ نەكراوە. ئەمەش ناعەدالەتییە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار