٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆگان تەحەددای پووتین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆککۆماری تورکیا تەحەددای هاوتا ڕووسیاییەکەی دەکات بەوەی کە، تورکیا نەوتی لە داعش کڕیبێ و، دەڵێ، ئەگەر ئەم پڕۆپاگندەیە بسەلـێندرێ ئەوا دەست لە پۆستەکەی دەست لە کار دەکێشێتەوە، بەڵام کە بۆی نەسەلمێندرا، با ئەو دەستبەرداری پۆستەکەی ببێ.


(ڕەجەب تەییب ئەردۆگان) دوێنێ ئێوارە لە پاریس ئەم قسەیەی کرد و جەختی کردەوە، هەر کە ئەم پڕۆپاگندەیە سەلمێندرا، چونکە نیەتپاکیی میللەتەکەمان وا دەخوازێ، لە پۆستەکەمدا نامێنمەوە، بەڵام لە بەڕێز (پووتین) دەپرسم: ئەگەر نەتانتوانی ئەمە بسەلمێنن، تۆ لە پۆستەکەتدا دەمێنێتیەوە؟"
پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سوخۆ شەڕکەرەکەی ڕووسیا کە گوایە ئاسمانی تورکیای بەزاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کردبوویانە ئامانج، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە، تورکیا بازرگانی نەوتی لەگەڵ داعشدا هەیە.
(ئەردۆگان) لەمبارەوە زیاتر دەڵێ، ئەو سەرچاوانەی کە ئیمە نەوت و غازیان لی دەکڕین لای هەمووان ناسراون و شەرعی و ڕاگەیێندراون، ئێمە بێئابڕوو نین تا لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆریستیدا مامەڵە بکەین"، ئانادۆڵو وای بڵآو کردووەتەوە.
هەروەها گوتی، وڵاتەکەی لۆژیکانە مامەڵە لەگەڵ قەیرانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیاییەکەدا دەکات و، دەڵێ، "ئێمە ئارامگرتووین و هەڵسوکەوتی هەڵەشەییانە ناکەین."
سەرۆککۆماری تورکیا هاوکات دەڵێ، "تورکیا بە سیستمی عەشایری بەڕێوە ناچێ، پەرلەمانمان هەیە کە پاش لێکۆڵینەوەی بڕیارەکانی ڕووسیا، ئێنجا بڕیار دەدەین"، ئەوەیشی گوت، "نامانەوێ پێوەندیی تۆکمەی نێوانمان لەگەڵ ڕووسیادا بپڕێت."

 

هەواڵی پەیوەندیدار