٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ڕۆژنامەنووسێك و دوو هاووڵاتیی گولـلەباران كردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستیانی داعش لە مووسڵ چەند شوێنێكیان كردووەتەوە بۆ فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە زۆر لە هاووڵاتیانیان ستاندوون یاخود لە شەڕەكاندا گولـلەیان بەر كەوتووە. بە گوێرەی زانیارییەكانیش، داعش ڕۆژنامەنووسێك و دوو هاووڵاتیی بە تۆمەتی سیخوڕی گولـلەباران كردوون.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش رۆژنامەنووسێكیان بە ناوی (موعەممەر سالم ئیسماعیل) لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ بە تۆمەتی سیخوڕی گولـلەباران كردووە.

گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە قەزای تەلەعفەری رۆژئاوای مووسڵ مۆڵگەكانی داعشیان بۆردوومان كرد و بە هۆیەوە سەركردەیەكی داعش بە ناوی (حامد سەرسیح)ـەوە كوژرا.

بەرپرسی لقی چواردە دەشڵێت، تیرۆریستانی داعش چەند شوێنێكیان كردووەتەوە بۆ فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هاووڵاتیانیان وەرگرتووە كە هەندێكیان گولـلەیان بەر كەوتووە و خوێنیان پێوەیە، دەیانفرۆشن و نرخەكەیان لە ٥٠٠ بۆ ٢ هەزار دۆلار دەبێت و چەكدارە بیانییەكانیش سەرپەرشتی دەكەن.

(رەجەب) زیاتر گوتی، تیرۆریستانی داعش دوو گەنجیان بە تۆمەتی ئەوە گولــلەباران كردن كە یەكێكیان سیخوڕ و ئەوەی دیكەیشیان لە فەیسبووك كۆمێنتی دژی داعش نووسیوە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار