٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

19 داعش كوژران و 83 منداڵیشیان ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك منداڵیان بۆ مەشقی سەربازی ڕفاند و، لە بۆسەیەك و تەقینەوەیەكیشدا 19 تیرۆریستی داعش كوژران.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لە نێوان ناحیەی گەیارە و شاری مووسڵ هۆزی جبوور بۆسەیەكیان بۆ تیرۆرستانی داعش دانایەوە و لە ئەنجامدا 14 داعش كوژران، لەگەڕەكی یەرموكی نێو شاری مووسڵیش بومبێك بە ئۆتۆمبێلێكی داعشدا تەقییەوە بە هۆیەوە 5 تیرۆریست كوژران.

(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش 83 منداڵیان بۆ مەشقی سەربازی ڕفاند.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار