"ساڵێكی دی ڤیزای نێوان توركیا و وڵاتانی دیكهی ئهورووپا ههڵدهگیری"

ئانكارا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری دا لە ساڵی 2016ـەوە هاووڵاتیانی تورکیا دهتوانن بەبێ ڤیزا ههموو ئهورووپا بگهڕێن.
خەونێک تورکیان ئەوە بووە خەڵکەکەیان بتوانن بەبێ ڤیزا بچن بۆ ئەورووپا؛ زۆریش داوای لە یەکێتیی ئەورووپا دەکرد بەڵام تا ئەمڕۆ پێی ڕازی نەدەبوون؛ ئەوەتا ئەمڕٶ پێی ڕازی بوونە.
ئەحمەد داودئۆغڵو، لە کۆبوونەوەی سەرانی ئەورووپادا، گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا باش بزانیت، تورکیا ئەورووپایە و پێویستە وەکو وڵاتێکی ئەوروپایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت."
یەکێتیی ئەوریوپا بڕیاری دا لە مانگی دەی ساڵی 2016 بەو لاوە، هاووڵاتیانی تورکیا بەبێ ڤیزا هاتوچۆی ئەورووپا بکەن.
لە بەرانبەردا پێویستە تورکیا سنوورەکانی خۆی توند بکات و نەهێڵێت کە ئاواره لە سووریا و وڵاتانی دیکەوە، لە رێگەی تورکیاوە بچنە نێو ئەورووپاوە. تورکیایش ئەو داوایەی یەکێتیی ئەووروپای قهبووڵ کردووە.
کارزان گلی




