تەرمی فڕۆكهوانه ڕووسهكه له توركیایه

ئانكارا-KDP.info- سهرۆكوهزیرانی توركیا ڕایگهیاند كه تهرمی فڕۆكهوانه ڕووسیاییهكه لایانه و ڕادهستی ڕووسیایشی دهكهنهوه.
)ئەحمەد داودئۆغڵو) سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەر لەوەی بچێتە کۆبوونەوەی سەرانی ئەورووپا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاقیبەتی ئەو فڕۆکەوانە ڕووسەی ئاشکرا کرد وا کەوتبووە دەستی چەکدارە تورکمانەکان.
بە قسەی دادوئۆغڵو، دوێنێ تەرمی فڕۆکەوانەکەیان بردووەتە شاری هەتای لە تورکیا و، بڕیاره بەم زووانە بیگەڕێننەوە بۆ ڕووسیا. ئەو بە هیچ شێوەیەک ئاماژەی بەوە نەکرد کە چۆن ئەو تەرمە گەیشتووەتە دەستی حکوومەتی تورکیا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕەخنەی لە سەرکۆماری ڕووسیا گرت کە لە ڕقی فڕۆکەیەکدا سزای ئابووریی تورکیا دەدات.
ئەو گوتی: "بە داخەوە کە ڕوسیا ئێستا پلانی داناوە بۆ ئەوەی سزای ئابووری تورکیا بدات، خۆ ئێمە ئەوە کاتەی لە فڕۆکەکەمان دا، نەمادەزانی هین ڕوسیایە و، لە چوارچێوەی یاسایشدا خستوومانەتە خوارەوە، چونکە چەندین جار ئاسمانی تورکیای بەزاندبوو، کەچی ڕووسیا بە دەر لە یاسای نێودەوڵەتی سزای ئابووریی تورکیا دەدات و، من بە هەڵەی دەزانم".
کارزان گلی




