٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ده‌یانه‌وێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا جێگیر بكه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  له ‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراقدا په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان داوایانه‌ بڕگه‌یه‌ك دابنرێ كه‌ حكوومه‌تی عێراق ناچار بێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی  ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی  پارتی  دیموکراتی  کوردستانی ڕاگەیاند: "لە هەوڵی ئەوەدان لە بوودجەی 2016دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت."
(نەجیبە نەجیب) گوتی: "دەمانەوێت لە بوودجەی 2016ی عێراق بڕگەیک جێگیر بکەین بۆ ئەوەی حکوومەتی فیدراڵ گەرنتی بدات بە ناردنی پارەی  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وەکو پاری لێ نەکات."

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات ئەگەر دابەزینی بەهای نەوت بەردەوام بێت، تا چەند ساڵی دی عێراق زەحمەتە بە ڕێکوپێکی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی پێ بدرێت؛ هەڵبەت بۆ ساڵی دابێ هیچ کێشەیەک نییە.
عێراق نزیکی  4ملیۆن  فەرمانبەری هەیە و بەشێک لە بوودجە بۆ مووچە دەڕوات.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار