داعش مووچەی چەكدارەكانی كەم دەكاتەوە

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە هۆی ئەوەی داهاتی كەم بووەتەوە، مووچەی چەكدارەكانی كەم كردووەتەوە.
(عیسمەت رەجەب)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی شنگال و نەمانی رێگای نێوان مووسڵ و رەققە، لە ئێستادا داهات و سەرچاوە داراییەكانی تیرۆریستانی داعش كەم بوونەتەوە و ناتوانێ وەكو پێشوو مووچەی چەكدارەكانی دابین بكات، بۆیە بڕیاری داوە بە رێژەیەكی زۆر مووچەكانیان كەم بكاتەوە".
(رەجەب) گوتیشی: "پێشتر مووچەی هەر چەكدارێك ٦٠٠هەزار دینار بوو، بەڵام لە ئێستادا مووچەی چەكداری خێزاندار ٩٠ هەزار دینارە و ئەوەی سەڵتیش بێت، مووچەكەی بووەتە ٦٠ هەزار دینار".
بڵند ئیبراهیم




