ڕووسیا، بڕیارێكی دیكەی دژی توركیا خستە واری جێبەجێكردنەوە

هەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2011ـدا، هەردوو وڵاتی توركیا و ڕووسیا گرێبەستێكیان واژۆ كرد بەوەی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەڵبگیرێت و، لەو رۆژەوە هاووڵاتیانی ڕووسیا و توركیا بە بێ ڤیزا سەردانی یەكتری دەكەن، بەڵام ئیدی ئەو بڕیارە كاری پێ ناكرێت.
ڕووسیا بە فەرمی رایگەیاند كە، ڤیزا لە نێوان توركیا و ڕووسیا لە دوای ساڵی نوێوە ئیدی دەبێت وەربگیرێت، واتە هەر هاووڵاتییەك بیەوێت بچێتە توركیا و بە پێچەوانەیشەوە، پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزا هەیە.
لەم بڕیارە ئەوەی زیانی بەر دەكەوێت توركیایە، چونكە هاووڵاتیانی ڕووسیا زۆر روو دەكەنە توركیا بۆ توریزم، كە ساڵانە 4 ملیۆن هاووڵاتیی ئەو وڵاتە سەردانی توركیا دەكەن.
ئەگەرچی بڕیارەكە مانگێكی ماوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت، بەڵام لە لایەن ڕووسیاوە لە ئێستاوە كاری پێ دەكرێت و ناهێڵێت هیچ هاووڵاتییەكی توركیا بە بێ ڤیزا بچێتە ناو خاكی ڕووسیاوە، ئەمەیش توركیای تووڕە كردووە.
كارزان گلی




