٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی دارایی لەبارەی بوودجەوە كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لیژنەكەیان لەبارەی پێشنیاز و ڕا و بۆچوونی پەرلەمانتاران لەسەر بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دەكات.

(سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2016ـی عێراق كرد و، پەرلەمانتاران گفتوگۆی خۆیان تەواو كرد، ڕا و بۆچوونی خۆیان نووسی و پێشكەش بە لیژنەكەمان كراوە، ئێستایش پەرلەمانتاران لە پشووداین بە هۆی (چلەی ئیمام حوسێن) رۆژی 6ـی مانگی داهاتوویش وەكو لیژنەی دارایی یەكەم دانیشتنمان لەسەر بوودجە و ئەو ڕا و بۆچوونانەی هاتوون، دەبێت و گفتوگۆیان لەسەر دەكەین، ئەوەی لەگەڵ بوودجەیشدا بگونجێت، وەریدەگرین".

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "وای بۆ دەچم كە تا نیوەی كانوونی یەكەمی 2015 بوودجەی گشتیی 2016 پەسەند بكرێت".

جێی ئاماژەیە، بوودجەی گشتیی 2016 ـی عێراق بە 106 ترلیۆن دینار دیاری كراوە و كورتهێنانیش تێیدا 23 تریلیۆن دینارە، لە رۆژی 18-10-2015 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی عێراقەوە پەسەند كرا و، لە دانیشتنی ژمارە (41)ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا، خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا و ڕەوانەی لیژنەی دارایی كرا.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار