ژنێك خۆی لەناو بارەگایەكی داعشدا تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش بڕیاریان داوە هەر كەسێك ئینتەرنێت و سەتەلایت بەكار بهێنێت، زیندانی بكەن و ژمارەیەك مامۆستای زانكۆیشیان دەستگیر كرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ، تیرۆریستانی داعش سێ مامۆستای زانكۆیان دەستگیر كرد و، ئافرەتێكیش خۆی لەناو بارەگایەكی تیرۆریستانی داعشتەقاندەوە و، بە هۆەیەوە 12 تیرۆریست كوژران".
(مەموزینی) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش بە تۆمەتی سووتاندنی وێنەی (ئەبوبەكر بەغدایی)، سێ گەنجیان لە سەربازگەی غەزلانی لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ كوشت و، بڕیاریشیان داوە هەر كەسێك ئینتەرنێت و سەتەلایت بەكار بهێنێت، سێ مانگ زیندانی بكەن و30 هەزار دیناریش سزا دەدەرێت".
نەشوان بەرزنجی




