پێشمه‌رگه توركمانه‌كانى شۆرشى ئه‌یلوول سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك_ گه‌رمیانیان كرد

شاندێكى پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى شۆرشى ئه‌یلوول كه له نه‌ته‌وه‌ى توركمانن ، سه‌ردانى ئه‌نجومونى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك _ گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن سه‌ڵاح ده‌لۆ كۆبوونه‌وه ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییكان و دووپاتكردنه‌وه‌ى برایه‌تى نێوان كورد و توركمان و هاوهه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانیان كرد ، هاوكات بارودۆخى شاره‌كه‌یان تاوتوێكرد ، له به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح ده‌لۆ جه‌ختى له پته‌وكردنى برایه‌تى و ته‌بایى نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ى له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و سریان و سابیئه كرده‌وه


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

