٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکمانەکانی سووریا گردی کزلداغیان کۆنتڕۆڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info-  توركمانه‌كانی سووریا هێرشیان بۆ سه‌ر گردی كزلداغیان برد و هێزه‌كانیان له‌وێدا جێگیر كرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ شەو هێزەکانی تورکمان هێرشیان بۆ سەر گردی کزڵداغ دەست پێکرد و توانیویانە هێزەکانی ئەسەد وەدەربنێن و بە تەواوەتی ئەو گردە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، کە بە شوێنێکی زۆر ستراتیژی ناو ده‌برێ و چوار دەوری ئەو گردەیش هەمووی ناوچەی تورکماننشینە. هەر لەو شەڕەدا تورکەمانەکان 2 تانکی هێزەکانی سووریایان کەوتووەتە بەر دەست.
تائێستا زیانەکانی هێزەکانی تورکمان و سووریا نه‌زانراوه‌، بەڵام وەک ئەوەی لە سەرچاوەکانی حکوومەتی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، سەدان خێزانی تورکمان لە دەوروبەری گردی کزلداغ نیشتەحێببوون، لە ترسی شەڕ ماڵوحاڵی خۆیان بە جێهێشتووە و ئێستا لە کەمپی (یامادی) جێگیر بوونە، بەڵام پیاوەکانیان بۆ شەڕکردن و بەرگریکردن لە خاکەکەیان لە شەڕدان و نەهاتوونەتە نێو کەمپەوە.
هەروەها ئێستا هێزەکانی ئەسەد بۆ ئەوەی دووبارە ئەو گردە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، هێڕشی ئاسمانییان دەست پێکردوە و، هەروەها لە رێگەی تۆپ و دەبابەوە بۆردومانی هێزە تورکمانییەکان دەکەن.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار