داعش 213 هاووڵاتی دەستگیر كرد.. چەند چەكدارێكیشیان لە یەكدی كوشت

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانی داعش، لە دەستگیركردنی هاووڵاتیان لەنێو شاری مووسڵ بەردەوامن و، ئەمڕۆیش 213 كەسیان بە تۆمەتی نەچوونیان بۆ بەرەكانی شەڕ دەستگیر كردووە، تیرۆریستان هەروەها ژمارەیەك چەكداری خۆیشیان گوللـەباران كردن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش بە تۆمەتی نەچوون بۆ بەرەكانی شەڕ، 213 هاووڵاتییان لە نێوشاری مووسڵ دەستگیر كرد و، بە تۆمەتی سیخوڕییش 14چەكداری خۆیان لە سەربازگەی غەزلانی گوللـەباران كردن، هەروەها 2 تەرمی تیرۆریستانی داعش كە بە دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كوژرابوون، گەڕانەوە شاری مووسڵ."
(مەموزینی) دەشڵێت: "دوو گرووپی تیرۆریستانی داعش لەسەر ناكۆكیی ناوخۆیان لە شارۆچكەی حەزەر لە رۆژئاوای شاری مووسڵ، بوو بە شەڕیان و بە هۆیەوە 4 تیرۆریست لە هەردوولا كوژران".
نەشوان بەرزنجی




