٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق 55 ملیار دۆلار قەرزدارە.. ژمارەیەك وڵات سكاڵایان‌ تۆمار كردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، حكوومەتی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسی ڕووخاوەوە تا 31-12-2005، بڕی 55 ملیار دۆلار قەرزداری وڵاتانە و، ئێستاش زیاتر لە (13) ملیار بە ‌بەردەوامی لەلایەن حكوومەتی عێراق دەدرێتەوە و بڕی (41,671) ملیار دیناریش وڵاتان لە رێگای سكاڵاوە داوایان كردووە كە قەرزیان لەسەر عێراقە.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ‌ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومە‌تی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعسی ڕووخاوەوە تا 31-12-2005، بڕی زیاتر لە (91 ) ملیار دۆلار قەرزداری وڵاتانی نادی پاریسە كە لە پاریس رێككەوتنیان كرد بەشێك لە قەرزەكانیان لەسەر عێراق خۆش بن واتا 80 لە سەد و ئەو وڵاتانەی دەرەوەی نادی پاریسن كە هەر وڵاتێك لەوانەی قەرزی لەسەر عێراق بوو وەری دەگرێتەوە، بەڵام بە رێژەی جیاواز لە عێراق خۆش بوونە نەك 80 لە سەد،‌ لەگەڵ قەرزی بارزگانان و سندوقی بانكی عەرەبی، بەڵام لە 31-12-2014 ئەو بڕە قەرزە درایەوە و كەم كرایەوە بۆ زیاتر لە (13 ) ملیار دۆلار و ئەو قەرزانە بە بەردەوامیش دەدرێنەوە‌ لەلایەن عێراق و سوودی لەسەرە".

(نەجیب) گوتیشی: "ژمارەیەك وڵات لە وانەی دەرەوەی نادی پاریس سكاڵایان لە دژی عێراق تۆمار كردووە بەوەی بڕەپارەیەكی دیكە قەرزداریانە،‌ بەڵام تا ئێستا یەكلا نەبووەتەوە، لەوانە وڵاتی بەڕازیل (474) ملیۆن دۆلار، میسر (860 ) ملیۆن دۆلار، پاكستان (112) ملیۆن دۆلار، و پۆڵەندا (852) ملیۆن دۆلار، توركیا (9,464) ملیۆن دۆلار، سودان (74) ملیۆن دۆلار، مەغریب (27) ملیۆن دۆلار، ئوردن (1،400) ملیۆن دۆلار كە دەكاتە بڕی (13،263) ملیۆن دۆلار‌ لەگەڵ هەموو ئەو پارێزەرانەی كە عێراق ڕەوانەی ئەو وڵاتانەی دەكات تا بەرگری لە عێراق بكەن و خەرجییەكانیان دەكێشێت، ئەمەش بڕەپارەیەكی دیكەی پێویستە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتی: "عێراق (27،639) ملیۆن دۆلار قەرزداری وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداوە (سعوودیە و كوەیت و ئیماڕات و قەتەڕ) لەگەڵ قەرزی بارزگانە بچووكەكان كە دەكاتە (769) ملیۆن دۆلار، بەمەیش كۆی گشتی ئەم قەرزانە دەگاتە (41,671) ملیار دۆلار".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار