٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووسیا لە ڕقی توركیا مه‌له‌فی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌جووڵینێ

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- پەرلەمانی ڕووسیا خۆی گورجەوە کردووە ئەو ئەرمەنکوژییەی ساڵی ١٩١٥، عوسمانییەکان کردیان، تاوتوێ بکا و، بە فەرمی تورکیا تۆمەتبار بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (ڕیانۆڤستی)ـی ڕووسیا، تورکیا هەمیشە کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنەکانی ئینکاری کردووە، بەڵام وا ئێستا پەرلەمانی ڕووسیا ئەو پرسە گەرم دەکاتەوە و، تورکیای پێ ئەزیەت دەدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە پارتی داد لە ڕووسیا پڕۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە و، بە نیازە بەم زووانە پێشکەشی پەرلەمانی بکات، کە ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانە لە لایەن تورکیاوە، کە پێشتر پەرلەمانی ڕووسیا ئەو پرسەی نەهێنابووە بەر باس و تا ئاستێک پشتی تورکیا دەگرت.

دیارە زۆربەی ئەندام پەرلەمانەکانی ڕووسیا ئەو پڕۆژەیاسایەیان پێ خۆشە، ئاخر ئێستا وەختی تۆڵەیە.

دیارە دوێنی تورکیا فڕۆکەیەکی ڕووسەکانی خستە خوارەوە؛ ڕووسیایش لە ڕقدا کەوتووەتە بیری ئەرمەنەکان.

کارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار