٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 25 به‌رپرسی گه‌ورەی خۆیانی گولله‌باران كرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- داعش کۆمەڵە به‌رپرسێکی خۆیانی گولله‌باران كرد و، به‌رپرسێكیشیان به‌ بۆمبی فڕۆكه‌ جه‌نگییەکانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان کوژرا.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عسمه‌ت ره‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكە جەنگییەكانی ئه‌مریكا و هاوپەیمانان زانكۆی ته‌له‌عفه‌ریان له‌ ڕۆژئاوای شاری مووسڵدا بۆردومان كرد و، داعشێکی زۆریان كوشت؛ (ئیبراهیم عه‌فه‌ری) به‌رپرسی سه‌ربازیی تیرۆریستانی داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ریش هەر لەو بۆردونانەدا   كوژراوە".

(عسمه‌ت) دەیشڵێت، تیرۆریستانی داعش 25 تیرۆریستی خۆیانیان بردووەته‌ ‌باره‌گایەکی خۆیان له‌ بادۆش و، گولله‌بارانیان كردووە؛ کوژرانەکەیشیان لەسەر ئه‌وه‌ بووە کە لە شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای مووسڵ، ناڕازی بوونە."

نه‌شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار