ڕووسیا، سیستمی مووشەکی بەرگریی فۆرت لە لازقییەی نزیک تورکیا جێگیر دەکات

مۆسکۆ-KDP.info- فەرماندەیەکی سوپای ڕووسیا دەڵێ، کەشتیـیە جەنگییەکانی ڕووسیا کە سەر بە هێزی دەریاوانیی وڵاتەکەیەتی و، تایبەتە بە لێدانی فڕۆکەهەلگر و ئامانجەکانی ئاسمان و، لە نزیک لازقییە لەنگەر دەگرن.
ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیایی لەسەر زاری (سێرگی رۆدسکی)ـی بەرپرسی ئیدارەی پڕۆسەکانی دەستەی ئەرکانی ڕووسیا، بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیگەلی جەنگیی "مۆسکۆ" کە سیستمی مووشەکی ەبرگریی جۆری "فۆرت"ـیان لەسەر جێگیر کراوە و هاوشێوەی "ئێس٣٠٠"ـە، لە لازقییەی باکووری سورریا لەنگەر دەگرن، ئەو گەورەشارەی کە دراوسێی تورکیایە.
(ڕۆدسکی) هەروەها دەڵێ، ئەو گەشتیگەلەییەی "مۆسکۆ"، کۆی ئەو مەترسیانە بەئامانج دەگرێ کە ڕووسیا بە مەترسییان دەزانێ و تێکیاندەشکێنێ.
ئەم سیستمی مووشەکییە بەرگرییەی فۆرت کە خیراییەکەی ٣٠٠٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا، لە دەریاوە و بە شێوەی ئاسۆیی کاری خۆی دەکات و، ئامادەیە بۆ ئامانجە تیژڕۆکان و، لە پێکاندا گەلێک بە دیققەتن، لە نێوان ٥ تا ٢٠٠کیلۆمەتر و بەرزیی ٢٧ هەزار مەتردا توانای پێکانی شەش ئامانجی هەیە.




