٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەو هێزانەی عێراق بۆ رزگاركردنی مووسڵ ئامادەی كردوون، بێتوانان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری بە وەكالەت لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، حكوومەتی عێراق ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ نەكردووە، چونكە ئەو هێزەی هەیە، ناتوانێت مووسڵ رزگار بكات و تاكە هێز كە ئامادە و بێ كەموكوڕییە، هێزی پێشمەرگەیە.

سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری بە وەكالەت لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (هاشم بریفكانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ، بۆ لایەنی سیاسی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو پرۆسەیە پێویستی بە كۆندەگیی هەموو لایەنەكان هەیە، بۆیە ئێمە لە ١٢/١٠ سەردانی بەغدامان كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگری و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆ بوووینەوە و هەمووان ئامادەیی خۆیان پێشان دا بۆ رزگاركردنی مووسڵ، بەڵام لە ڕووی كردارییەوە هیچ نەكراوە، دواتریش مانگی ١١ ئێمە لەگەڵ فەرماندی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ كۆ بووینەوە لە مەخموور، بەڵام ئەو ئامادەكارییەی كراوە، لەو ئاستەدا نییە كە بتواندرێت مووسڵ رزگار بكرێت، چونكە هێزەكان ئەو توانایەیان نییە".

(بریفكانی) گوتیشی، تەنها هێزی پێشمەرگە ئامادەیە و هیچ كەموكوڕییان نییە بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ، ئەگەرنا هێزە عێراقییەكان بێتانان و لە ئێستادا ناتوانن بەشداری لەو پرۆسەیەدا بكەن، چونكە ئامادە نەكراون.
دەشڵێت، تاوەكو ئێستا ئەوەی لەبارەی دەستپێكردنی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵەوە دەگوترێت، دەنگۆیە و هیچ ئامادەكارییەكی لە ڕووی هێزەوە بۆ نەكراوە و تەنیا پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و ئامادەكراوە، هەر كاتێكیش حكوومەتی ناوەندی هەماهەنگییەكی باشیان لەگەڵدا بكات، دەتواندرێت ئەو پرۆسەیە دەست پێ بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار