لەو ٢٦ داعشەی دەرمانخوارد کرابوون، 9یان تێدا چوون

مووسڵ-KDP.info- دوێنێ ئێوارەی خواردنی تیرۆریستانی داعش ژەھراوی کرابوو، بەو ھۆیەوە ٢٦ تیرۆریست ژەھراوی بووبوون، ئەمڕۆ ٩یان تێداچوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ ئێوارە خواردنی تیرۆریستانی داعش، دەرمانی تێ کرابوو؛ ٢٦ تیرۆریست لەبەر خواردنەکە کەتبوونە نەخۆشخانە و، تا ئەمڕۆ گیانی ٩یان لێ دەرچووە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ئەو بەینە تیرۆریستانی داعش دوو ئافرەتیان بە زۆر بردبوو بۆ مارەبەشەڕ (نیکاحجیهاد)، ئەمڕۆ لە داخی ئەوەدا تەقەیان لە تیرۆریستان کردووە و، چواریان لێ کوشتوونە.
دەیشڵێ، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ھەشت گەنجیان بە کورسی لەسێدارە دا، کە ئەمە سێیەمین جارە بەو شێوەیە خەڵک لەسێدارە بدەن.
بڵند ئیبراھیم




