٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دە هاووڵاتییه‌ ڕفێندراوه‌كه‌ی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

حه‌ویجه‌-KDP.info- ڕێكخراوە تیرۆریستییەکەی داعش دیسان لە كردەوەیەكی قێزەونانەدا، ئەو دە هاووڵاتییەی کوشت وا لە باشووری كەركووكەوە ڕفاندبوونی؛ ته‌رمه‌كەیشیانیان به‌ ستوونی كاره‌باوە هه‌ڵواسیووە.

ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە شارەدێی زابی سەر بە شارۆچكەی حەویجە لە باشووری شاری كەركووك، دە هاووڵاتیان كوشت و پاشان تەرمەكەیانیان بە ستوونی كارەباوە هەڵواسی.
دیارە داعش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر چەند هاووڵاتییەکی گرتبوو، بەو تۆمەی گوایە ملیان نەدەدایە داعش و، دەیانویست لە سنووری خەلافەتی داعش ڕا بکەن.
سیروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار