پووتین داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كرد.. ڕووسیا ده‌ڵێ، سنووریان نه‌به‌زاندووه

ئیستانبوول-KDP.info- ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه كه 3 جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیایان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه خاكی توركیایان به‌زاندووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئه‌و هه‌واڵه به درۆ ده‌خاته‌وه.
ئه‌م به‌یانیی سێشه‌ممه‌یه، له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا ـ سووریا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسیا كه‌وته خواره‌وه كه توركیا خستنه‌خواره‌وه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی و، بیانوویشی ئه‌وه‌یه كه خاكی توركیای به‌زاندووه، به‌ڵام له لێدوانێكیدا وه‌زیری به‌رگریی رووسیا (سه‌رگای) ئه‌م هه‌واڵه‌ی توركیای به درۆ خسته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك خاكی توركیای نه‌به‌زاندووه و له داهاتوو به به‌ڵگه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنین و توركیا راست ناكات".
هه‌ر ئێستا سه‌رۆكی رووسیا (پووتین) داوای له وه‌زیری به‌رگری و ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا كردووه، كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له ئه‌نجام بده‌ن و له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه زانیاریی بده‌نێ و، پاشان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
كارزانی گلی




