ئه‌مڕۆ كابینه‌ی 64ی حكوومه‌تی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت

ئیستانبووڵ-KDP.info- ئه‌گه‌رچی وا بڕیار بوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) له‌به‌رده‌م سه‌رۆككۆماردا كابینه‌كه‌ی ئاشكرا بكات و پاشان بۆ میدیاكانی ئاشكرا بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ دوا كه‌وت و سه‌عات 11، هه‌ردوو سه‌رۆك یه‌كتری ده‌بینن و پاشان كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت.
64ه‌مین كابینه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ راده‌گه‌یه‌نرێت و پاشان ناوی وه‌زیره‌كان ده‌بردرێته په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. به گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌شی ئاكپارتی له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه‌تی، وه‌زیره‌كان به ئاسانی ده‌توانن ده‌نگی پێویست بهێنن، چونكه هه‌ر وه‌زیرێك پێویستی به 276 ده‌نگ هه‌یه و، ئاكپارتییش 316 كورسیی هه‌یه.
حكوومه‌تی توركیا له 25 وه‌زاره‌ت پێكدێت له‌گه‌ڵ 4 جێگری سه‌رۆكوه‌زیران. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره ئه‌م كابینه‌یه 5 جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك وه‌زاره‌ت یه‌كبگرێته‌وه، به‌ڵام نازانرێت كام له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ین به یه‌ك.
كارزان گلی




