ئەمەریکا ئاسانکاری بۆ هاریکارییە مرۆییەکان دەکات.. 38.7 ملیۆن دۆلاری وەک هاریكاریى ئابوورى بۆ عێراق راگه‌یاند

بەغدا-KDP.info- جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەل سەرۆکی هەریمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمدا، جەختی لە پابەندیی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە لە ئاسانکاریکردن بۆ گەیاندنی هاریکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکان؛ پێشتریش لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کاربەستانی بەغدادا، 38.7 ملیۆن دۆلاری وەک هاریكاریى ئابوورى بۆ عێراق راگه‌یاند.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە راگەیێندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان نێردراوە دەڵێ، له 22-23ى نۆڤه‌مبه‌ر، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا (ئه‌نتۆنى بلینكن)، سه‌ردانى عێراقى كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تى سیاسى و ئه‌منى و ئابوورى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومى.
(بلینكن) له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادى) و سه‌رۆكى په‌رله‌مان (سه‌لیم ئه‌لجبورى) و به‌رپرسانى پایه‌به‌رزى حكوومه‌ت كۆ بووه‌وه. (بلینكن) له كۆبونه‌وه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر هاوكاریى به‌رده‌وامى هاوپه‌یمان به سه‌ركردایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق كرده‌وه و، ستاییشى سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كرد له هه‌ڵمه‌تى تێكشكاندن و له‌ناوبردنى داعش.
جێگرى وه‌زیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە بەغدا، 38.7 ملیۆن دۆلار هاریكاریى ئابوورى زیاترى بۆ عێراق راگه‌یاند كه پشتگیرى له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى چاكسازیى حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانى، سه‌قامگیریى دواى ناكۆكى ده‌كات.
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (ئەنتۆنی بلینكن) سه‌ردانى هه‌ولێری كرد بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) و سه‌رۆكوه‌زیران (نێچیرڤان بارزانى) و سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، جێگرى وه‌زیر چاوى كه‌وت به ئاواره‌كانى ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپەکان و، جه‌ختى له‌سه‌ر پاپه‌ندبوونى وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئاسانكاریى هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران.




