٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دراوى٥٠٠ دیناری،٥٠ هەزاری و ١٠٠ھەزاریش دەکەوێتە بازاڕه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا پارەی ٥٠٠ دیناری و٥٠ هەزاری، كە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبییان لەسەرە، كەوتوونەتە بازاڕ و بڕیارە بەم زووانە ١٠٠ هەزارییش بكەوێتە بازاڕەوە.
 
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ئێستادا پارەی ٥٠٠ دیناری و ٥٠ هەزاری لە بەغدا لەبازاڕدا هەن و دابەش كراون، كە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبییان لەسەرە، چونكە پێشتر ٥٠٠ دیناری تەنیا زمانی عەرەبیی لەسەر بوو، بەڵام دوای هەوڵدانێكی زۆر توانرا زمانی كوردییشی بخرێتە سەر، لەبەر ئەوەی لە عێراقدا زمانی كوردی و عەرەبی فەرمین".
 
(نەجیب) گوتیشی: "سەبارەت بە پارەی ١٠٠ هەزار دیناری، ئەویش هەموو كارەكانی تەواو بووە و تەنیا ماوە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك بكرێت و بڵاو بكرێتەوە، بۆیە بەم زووانە ئەویش دەكەوێتە بازاڕەوە".
 
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار