٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

300 هەزار دینار مینحە دەدرێتە كرێكارانی خانەنشین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لەگەڵ مووچەدا مینحەیەكی 100 هەزار دیناری دەداتە كرێكارانی خانەنشینكراو.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق كە كۆپییەكی دەست ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا لەگەڵ مووچەكانیان 100 هەزار دینار وەكو مینحە دەدرێتە كرێكارە خانەنشینكراوەكان.

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە، مینحەكە مانگانە 100 هەزار دینار دەبێت و هەر كرێكارێكی خانەشینكراو بۆ 3 مانگ 300 هەزار دیناری پێ دەدرێت.

ئە ومینحەیە بڕیاری حكوومەتە بۆباشتركردنی گوزەرانی كرێكارانی خانەنشینكراو، چونكە مووچەی ئەوان لە نێوانی 130 هەزار بۆ200 هەزار دینارە.

مینحەكەیش لە بوودجەی 2014ـدا بڕیاری لێ درا بوو، بەڵام جێبەجێ نەكرابوو، ئێستایش بە بڕیارێك، لە مانگی 10ـدا ئەو مینحەیە خەرج دەكرێت.

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار