٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ئامادەكاری بۆ كەمكردنەوەی نرخی گەنم دەكات.. جاف: دژی ئەو بڕیارەین

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، حكوومەتی عێراق ئامادەكاری بۆ كەمكردنەوەی نرخی گەنمی جووتیاران لە ساڵی دابێ دەكات، بۆیە پەرلەمانتاران لە ئێستاوە دژ‌ی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئاگادار كراوینەتەوە كە حكوومەتی عیراق لە ئێستادا ئامادەكاری دەكات بۆ كەمكردنەوەی نرخی گەنمی جووتیاران، بۆیە لەگەڵ پەرلەمانتارێكی دیكە هەستاین بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان لە دژی ئەم بڕیارە نیشان بدەین، چونكە بە كەمكردنەوەی نرخی لەلایەن حكوومەتەوە، جووتیاران ناتوانن وەك پیًَویست جووتیاریی خۆیان بكەن".

(جاف) گوتیشی: "لە ئێستادا ‌نرخی نەوت دابەزیوە و پێویستە حكوومەت گرینگی بە كەرتی كشتوكاڵی بدات لە وڵاتدا تا داهاتێكی دیكەی هەبێت بۆ خەزێنەی دەوڵەت یاخود گشت پێداویستییەكانی جووتیاران لە ئاو و دەرمان و كەلوپەلەكان دابین بكا‌ت، ئینجا نرخی وەرگرتنی گەنم كەم بكەنەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەشڵێت: "هێشتا بڕیارەكە دەرنەچووە، بەڵام كاری لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی بڕیارەكە دەربكەن، هەر چەندە دوابڕیار لای حكوومەتە، بەڵام ئێمە هەڵوێستی خۆمان دەربڕی كە دژی ئەو بڕیارەی حكوومەتین".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار