٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاكپارتی كورسییەكی پەرلەمانی لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- ئاكپارتی لەناو پەرلەمانی توركیادا خاوەنی 317 كورسی بوو، بەڵام دوێنێ لە هەڵبژارنی سەرۆكی پەرلەماندا، (ئیسماعیل قارەمان) كە كاندیدی ئاكپارتی بوو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، توانی ببێتە سەرۆكی پەرلەمان، بە مەیش ئاكپارتی كورسییەكی پەرلەمانی لە دەست دا و ئێستا ژمارەی كورسییەكانی 316 كورسییە.

كاتێك سەرۆكێك بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، ئەو سەرۆكە سوێند دەخوات كە كەسێكی بێلایەن بێت، هەروەها دەنگی ئەویش بە هیچ هەژمار دەكرێت، واتە دەنگ بۆ هیچ یاسایەك نادات، بۆیە ئاكپارتی دەنگێكی لەناو پەرلەمان لە دەست دا.
ئەو دەنگە بۆ ئاكپارتی گرینگ بوو، چونكە ئاكپارتی دەیەوێت ئەمجارەیان شەڕی سیستەمی سەرۆكایەتی بكات لە پەرلەمان، بۆ ئەمەیشیان پێویستی بە 330 دەنگی ئەندام پەرلەمانەكان هەیە تا بتوانێت دەستوور بخاتە ریفراندۆمەوە. پێشتر تەنیا پێویستی بە 13 دەنگی دیكە هەبوو بۆ تێپەڕاندنی ئەو سیستەمە، بەڵام ئێستا پێویستی بە 14 كورسی هەیە.
لەگەڵ ئەوەیشدا ئاكپارتی توانی دووەم گەورەترین پۆستی توركیا كە سەرۆكی پەرلەمانە، بگرێتە دەست كە دوێنی بە سێیەمین گەڕی هەڵبژاردن لەناو پەرلەماندا (ئیسماعیل قارەمان) توانی ئەو پۆستە وەربگرێت.

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار