ڕێند پاڵ: ده‌مه‌وێ ڕێ له تیرۆر بگرم

ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- سیناتۆر د. ڕێند پاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یاسایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له تیرۆر بگرێ تا ڕوونه‌كه‌نه ئه‌مه‌ریكا.
سیناتۆر د. ڕێند پاڵ له هه‌واڵه حەفتانە‌كانیدا كه وێنه‌یه‌كیشی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووه، ده‌ڵێ خۆم سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌م تا به‌ر به تیرۆریستان بگرم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن دزه بكه‌نه نێو ئه‌مه‌ریكا و وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌مه‌ریكادا بژین.
ڕێند پاڵ ده‌یشڵێ، پڕۆژه‌یاساكه‌م به‌ناوی پڕۆژه‌یاسای ئاساییشه و پێشكه‌یشی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێسی ده‌كه‌م تا به ته‌واوی بەری تیرۆر بگرن.
ئه‌و ده‌یشڵێ له پڕۆژه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌م كه جارێ نەهێڵن هیچ په‌نابه‌رێك لە عێراق و سووریا و وڵاتانی جێ‌مه‌ترسییەوە ڕوو بكه‌نه ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووباره چاو به گشت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا بخشێندرێته‌وه كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی هه‌بێ كه تیرۆر شوێنی له ئه‌مه‌ریكادا نه‌بێته‌وه.
کورتەژینامە
(د. رێند پاڵ) ناوی تەواوی (ڕاندال هاوارد پاڵ) ناسراوە بە (ڕێند پاڵ) لە ساڵی 1963 لەدایك بووە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكایە لە لیستی كۆمارییەكان و تەمەنی 51 ساڵانە، 23 ساڵە خێزاندارە و 3 منداڵیشی هەیە.
لە ساڵی 2011 بۆ ئەو پۆستە لە لیستی كۆمارییەكانی ئەمەریكا هەڵبژێردراوە. لە ماوەیەكی خێرادا لە بواری دەستووری و دارایی توانای خۆی لە ئەمەریكا جێگیر كردووە و بووەتە یەكێك لە ناسراوترین سیناتۆرەكانی ئەمەریكا. هەروەها بەوە ناسراوە كە دژی سەرپێچیی حكوومییە لە ئەمەریكا و لەو بوارەیشدا لە چەندین كەیسی گرینگدا ڕۆڵی سەرەكیی گێڕاوە. لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە بواری پێوەندیی دیپلۆماسی و تەندروستی و خوێندن و كاردا، ڕۆڵی سەرەكی هەبووە و پێوەست بە بواری ئاساییشی نێوخۆیی و كاروباری حكوومییشەوە ڕۆڵی هەبووە.
(د. رێند پاڵ)، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاوە، بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیای ئەمەریكا لە پاڵ كاری سیناتۆری و ئەندانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، خۆبەخشانە یارمەتیی هاووڵاتیانی ئەمەریكا دەدات بۆ نەشتەرگەریی چاو.
یەكێك لە كاندیدی پارتیی كۆمارییە بۆ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ساڵی 2016.
شا‌و کوردی




