٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داودئۆغلو چەپڵەی بۆ سه‌رۆك په‌رله‌مان لێ دا

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  ئه‌حمه‌د داودئۆغلو چه‌پڵه‌ی بۆ سه‌رۆك په‌رله‌مان لێدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مان داوای په‌رله‌مانتارێكی یه‌كڕاست ره‌تكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا لە دووەم دانیشتنی خولی 26ـەمیندا، بە مەبەستنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوە، بەڵام ئەندام پەرلەمانی هەدەپە (ئیدریس بالوکان) داوای لە دەنیز بایکاڵ کرد کە هەڵبژاردنی سەرۆک بۆ کاتێکی دیکە دوا بخرێت، وەلێ بایکاڵ ڕەتی کردەوە و  ئه‌

بالوکان پێی وابوو کە 2 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە ئێستا لە ماردین مانیان گرتووە بەرامبەر ئەو بڕیارەی حکوومەت کە یاسای هاتوچۆی لەسەر چەند ناوچەیەکی ئەو شارە قەدەغە کردووە، بۆیە با ئەوانیش بگەڕێنەوە پەرلەمان ئەوکات سەرۆکی تازە هەڵبژێردرێت.

دەنیز بایکاڵیش کە بە شێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، ئەو داوایەی بالوکانی ڕەت کردەوە. کاتێک ڕەتی کردەوە سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) چەپڵەی بۆ بڕیارەکە لێ دا. لە بەرامبەردا ئەندام پەرلەمانانی هەدەپە هاواریان لێ هەستا.

وەکو ئەوەی زانراوە کە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئاکەپە یەکلایی بووەتەوە، چونکە سەرۆکی پەرلەمان پێویستی بە 276 دەنگ هەیە، بەڵام ئاکەپە خاوەنی 317 کورسی پەرلەمانییە، بە مەیش هیچ مەترسییەکی لە دەستدانی ئەو پۆستەی نییە.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار