ئۆباما: پرچم سپی بووه بهڵام پێم مهڵێن پیر

ئانكارا-KDP.info- وا 6 ساڵ بەسەر سەرۆکایەتییەکەیدا تێپەڕ دەبێت، کەچی بەو ماوەیە سهرۆك ئۆباما، بە حاڵ تاڵی رەش لە سەریدا دەبینی و هەموو سپی بووە.
پرچی ئۆباما بەردەوام بوەتە جێی باسوخواسی میدیاکانی ئەمەریکا. ئۆباما ئاشکرای دەکات کە زۆرێک لە سەرۆکەکانی جیهان، بە دزییەوە پرچیان بۆیە دەکەن و نایەڵن کەس بیزانێت، بەڵام ئەو وا ناکات.
لە ئێستادا ئۆباما تەمەنی بوە بە 54 ساڵ و بەشێکی زۆری پرچی سپی بووە، ئەمەیش بوەتە جێی بایەخی میدیاکان بۆ باس کردن. بەڵام ئۆباما لە بری ئەوەی هۆکاری سپیبوونی پرچی ئاشکرا بکات، کەچی باس لە سەرۆکەکانی دیکەی دنیا دەکات و تۆمەتباریان دەکات بەوەی بە دزییەوە پرچیان بۆیە دەکەن.
ئەو دەڵێت لێم مەپرسن کام سەرۆکی وڵاتان پرچی بۆیە دەکات، بەڵام دەتوانن لە سەرتاشەکانیان بپرسن و ئەوان راستییەکەتان پێ دەڵێن.
ئەو بە قوتابییەکانی گوت ئێوە گەنجن، بەڵام وەکو پیرێک لە من مەڕوانن، چونکە من پیر نیم و هەر گەنجم، بەوە نییە پرچم سپی بووە.
سەرۆکی پێشووی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا (رۆناڵد ڕەیگان) بە هیچ شێوەیەک حەزی نەکردوە پیی بڵێن پرچت بۆیە دەکەیت، لە کاتێکدا بەردەوام بۆیەی رەشی لە پرچی داوە. هەروەها سەرۆکوەزیرانی پێشوتری ئەڵمانیا (گەرهارد شرۆدەر) لەسەر ئەوەی یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان نووسیبووی پرچی بۆیە کردووەتەوە، داوای یاسایی لەسەر تۆمار کرد و زۆر تووڕە بوو.
کارزان گلی




