گۆڕانکاری لە پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق کرا

بهغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، گۆڕانکاری لە پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا کراوە و پێنجترلیۆنی لێ کەم کراوەتەوە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی گفتوگۆکردنە لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتووو دەگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانیان تاوەکو شەشی مانگی داھاتوو دواتر لیژنەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی و ھەشتی مانگی داھاتوو پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی ئەو ڕاپۆرتە دەکات و پێویستە تاوەکو ١٠ مانگی داھاتوو پەسەند کرێت."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، خەرجی لە ٨٣ترلیۆن دینار بۆ ٧٨ترلیۆن دینار کەم کراوەتەوە، بۆیە ئێستا بوودجەی گشتیی عێراق کەم کراوەتەوە و، لە ١٠٦ترلیۆن دینارەوە کراوەتە ١٠١ترلیۆن دینار، بەڵام بەشی ھەرێمی کوردستان وەکو خۆی ١٧% دەمینێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




