پەرلەمانی عێراق ئیدانهی سووكایهتیكردن و سووتاندنی ئاڵای كوردستانی كرد

بهغدا-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بەیاننامەیەک بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانەوە دژی سووتاندنی ئاڵای کوردستان وعێراقێ بڵاوکرایەوە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بەیاننامەیەک بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانەوە خوێندرایەوە و سووتاندنی ئاڵای کوردستان و عێراقیان ئیدانە کرد و بە کارێکی خراب وەسف کرا، چونکە ئەوکارە لەبەرژوەندی ھیچ لایەنێک دانیە،چونکە ھەموو عێراق ئێستا لە دژی داعش لە شەڕدایە و ناکرێت ئاڵا بسووتێندرێن ،لەبەر ئەوەی ھەردوو ئاڵاکە دەستوورین.
(عەرەفات کرەم) گوتیشی، بەپێی یاساش ھەرکەسێک بێرێزی بە ڕەمزەکان بکات و ئاڵا بسووتێنێت بەشەش مانگ زیندانی دەکرێت، بۆیە ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە سزادەدرێن.
(کەرەم) وتیشی، ئەوەی سووکایەتیی بە ئاڵای ھەرێمی کوردستان کردووە لە کەربەلا ھێزە ئەمنیەکان بە دوایدا دەگەڕێن.
بڵند ئیبراھیم




