داعش لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەردەوامە.. بە سەگ، گەنجێك دەكوژن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی رایگەیاند، داعش لە ئەنجامدانی تاوانی قێزەون دژی مرۆڤایەتی بەردەوامە و، لەدواكردەوەی قێزەونیشیاندا سەگیان لە گەنجێك بەر دا تاوەكو گیانی لە دەست دا.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ داعش سێ گەنجی كوشتن كە یەكێكیان بە بەرچاوی برادەرەكانییەوە سەگیان تێبەردا تاوەكو گیانی لە دەست دا، ئەمەیش یەكەمین حاڵەتە داعش بۆ ترساندنی خەڵك بەو شێوەیە ئەنجامی بدات".
بڵند ئیبراهیم




