٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مووسڵ قەیرانی ئاو و بەنزین سەری هەڵدا..‌ چەند داعشێكیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- لە شاری مووسڵ قەیرانی ئاو و بەنزین سەری هەڵداوە و، تیرۆریستانی داعشیش ژمارەیەك چالاكوانی كۆمەڵاتیان گولـلەباران كردن، هەروەها ژمارەیەك تیرۆریستی خۆشیان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە لە گەڕەكە جیاجیاكانی شاری مووسڵ كوژران.

(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە نێوشاری مووسڵ قەیرانی ئاو و بەنزین سەری هەڵداوە و، لەلایەن تیرۆریستانی داعشیشەوە لیژنەیەك بۆ لەداردانی ئەو كەسانەی دەیانەوێت گەشت بكەن، پێك هێنراوە لەگەڵ لێپێچینەوە لەو كەسانەی كە ئینتەرنێت بەكار دەهێنن، هەروەها (11) چالاكوانی كۆمەڵاتییشیان گولـلەباران كردن كە قوتابیانی كۆلێژ و پەیمانگاكانی مووسڵ بوون و ماوەی مانگێك بوو بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بابەت دژ بە تیرۆریستانی داعش دەستگیر كرابوون".

(رەجەب) گوتیشی: "لەلایەن چەكدارانی نەناسراویشەوە تیرۆریستێكی داعش لە ناوچەی زهوری لای چەپی شاری مووسڵ و 3ـی دیكەیش لە خاڵێكی پشكنین لە ناوچەی جوسقە كوژران".

بەرپرسی لقی چواردە زیاتر گوتی: "لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە بە چەقۆ هێرش كرایە سەر دوو تیرۆریستی داعش لە یەكێك لە دوكانەكانی ناوچەی سوكەر لە لای چەپی شاری مووسڵ كە خەریكی پشكنین بوون و، توانییان ئەو دوو تیرۆریستە بكوژن و چەكەكانیان بردوون و ڕایان كردووە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار