پەیامی ئازادکردنەوەی شنگال، تووشی ھیستریای کردن

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
ئازادکردنەوەی شنگال، ھەر زەبر نەبوو لە داعشییەکان، داستانە مەزنەکەی پێشمەرگە بە فەرماندەیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کەسانێکی زۆری تووشی ھیستریا کرد. ئەو پەرچەکردارانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە دووزخورماتوو و کەربەلا بینیمانن، کاردانەوەی هەموو شکستخواردوان بوو، کە تەنیا گوزارشت لە خاوەنەکانیان دەکات و، مێژووی عێراقیش پڕیەتی لەم نموونانە.
به درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی به‌زۆر دروستکراوی عێراق، که هه‌موو حکوومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی دژی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان شه‌ڕیان ناوه‌ته‌وه و هه‌موو شێوازه‌کانی جه‌نگ و جینۆسایدیان به‌رانبه‌ری به‌رپا کردووه. ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌م سته‌مه بووه‌ته‌وه ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان بووه که خودان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی بووه. خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان سه‌رچاوه‌ی له رێبازی بارزانییه‌وه وه‌رگرتووه و بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌ره:
1- نوێنه‌رایه‌تیی دۆزێکی ره‌وای کردووه.
2- شێوازی خه‌باتی ته‌نانه‌ت له خه‌باتی چه‌کداریشدا له پاندییه مرۆییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و، په‌نای بۆ تیرۆر و کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل نه‌بردووه.
3- هه‌میشه خه‌باتی چه‌کداری له ناچارکردنه‌وه هه‌ڵبژاردووه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی وه‌حشییه‌تی رژێمه‌کان بووه.
4- که‌مترین ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ ره‌خسابێ، ده‌ستی به رووی دانوستانه‌وه نه‌ناوه و به پیرییه‌وه چووه.
5- له‌و خه‌باته‌دا هه‌میشه گه‌لی کوردستان زوڵملێکراو و رژێمه‌کان زاڵم بوون.
6- بزاڤێکی گشتگیری کوردستانی بووه و ئامانجه‌کانی بۆ کورد و تورکمان و کلدان ئاشووری و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یش بووه که نیشته‌جێی کوردستانن.
7- هه‌میشه لانکه‌ی دیموکراسی و ئازادیخوازان و زوڵملێکراوانی دیکه‌ی عێراق بووه.
بۆیه هه‌میشه هاوسۆزی گه‌لانی عێراقی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه. له سه‌رینی ئه‌مه‌وه‌یه که به درێژایی ئه‌و مێژووه مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه له عێراقدا هیچ جارێ فه‌توای حه‌ڵاڵکردنی شه‌ڕی کوردی رانه‌گه‌یاندووه و به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌رامیان کردووه.
ئێستا ده‌بێ به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پێشهات بکه‌ین که هه‌م خه‌سڵه‌ته ڕه‌سه‌نه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌مان و مافه‌کانمان به به‌هاداری بهێڵینه‌وه، هه‌م مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌یش له هه‌مان هه‌ڵوێستدا بهێڵینه‌وه.




