ئاوارهكانی حهویجه دهبردرێنه خورماتوو

گەرمیان-KDP.info- ئەندام پەرلەمانێكی عێراق ئاشكرای كرد پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی پارێزگاری كەركووك، ئاوارەكانی سنووری حەویجە دەگوازنەوە بۆ شارۆچكەی خورماتوو.
ئەشواق جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی "جەماهیر عێراقی" ئەمڕۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی داعش، خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوونە و بە دوای ناوچەی ئارامدا دەگەڕێن.
ئەشواق جبووری گوتیشی، لەو چوارچێوەیەدا خەڵکێکی زۆری ناوچەكانی مووسڵ و سەلاحەدین و بە تایبەتی شارۆچكەی حەویجە ئاوارە بوونە كە 1200 سەر خێزانن و لە بازگەیەكی پشكنین، لە نزیك پارێزگای كەركووكدا كۆ ببوونەوە.
ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، پەیوەندییان بە نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووكەوە كردووە و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندنی بڕیاری داوە بە هاتنەژوورەوەی ئەو ئاوارانە بۆ ناو كەركووك و لەوێیشەوە بۆ شارۆچكەی خورماتوو و هەروەها ناوچەكانی دیكەی پارێزگاری سەلاحەدین.
ڕوونیشی كردەوە، بە دابینكردنی ئۆتۆمبیل و كەرەستەی پێویست هاوكاری خێزانەكان دەكەن بۆ ئەوەی بیانگەیێننە شوێنی مەبەست.




