لهمێژووی توركیادا كهس هێندهی عهلی وهزیراتی نهكردووه

ئانكارا-KDP.info- (عەلی باباجان) وەزیری ئابووریی تورکیا، کە بە وەزیرە لێهاتوو و شارەزاکەی بواری درایی ناوبانگی دەرکردووە، ئەمە پێنجەم جارە ببێتەوە بە وەزیر.
عهلی باباجان لە یەکەم کابینەی ئاکپارتیدا پۆستی وەزارەتی ئابووریی بەرکەوتووە و تائێستایش هەر لە حکوومەتدا ماوەتەوە، لە مێژووی حکوومەتی تورکیادا کەس ئەوەندەی ئەو وەزیرایەتیی نەکردووە.
ساڵی 2002 ئەو کاتەی ئاکپارتی بە تەنیا حکوومەتی پێک هێنا، باباجان پۆستی وەزیری ئابووریی بەرکەوت؛ لە 4 ساڵ وەزیرایەتییشدا ئابووریی تورکیای زۆر گۆڕی و، پێشی خست؛ تەنانەت پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش پێی سەرسامن.
ئاکپارتی لە ساڵی 2002ەوە تا ئێستا 5 جار حکوومەتی بە تەنیا پێک هێناوە، کە پێنجەمینیان چەند ڕۆژێکی دیکە ڕادەگەیێنرێت؛ جا عەلی باباجان، دیسان کراوە بە وەزیر و، ئەمە جارە بکرێتە وەزیر؛ هەڵبەت دیار نییە ئەم جارەیش دەیکەنەوە وەزیری ئابووری یا وەزارەتی دیکەی پێ دەسپێرن.
دوو کەسی دیکەیش بە لای ئەردۆگانەوە زۆر گرینگن؛ (بیناڵی یڵدرم) و (رەجەب ئاکداغ). ئەو دووانەیش چوار جار وەزیری گەیاندن بوونە، بینالی لە سەردەمی ئاکەپەدا و ڕەجەبیش بەر لە ئاکەپە.
ئەو 13 ساڵەی ئاکپارتی حوکمی کردووە، 4 ئافرەت پۆستی 'وەزیراتی'ـیان پێ دراوە؛ (گولداڵ ئاکشیت، نیمەت باش، سەلما ئالیە کاڤاڤ و، ئایشەنوور ئیسلام). چاوەڕوان دەکرێت لەم کابینە تازەیەشدا، 2 ئافرەت پۆستی وەزیراتییان بەر بکەوێت.
کارزان گلی




