٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دژی دامەزرانەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤە"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران، دژی دروستبوونەوەی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤه‌ كه‌ ئێستا توركمانه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ جارێكی دی دروست بكرێته‌وه‌.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "توركمانەكان، وەزارەتی مافی مرۆڤ بە هەقی خۆیان دەزانن، بۆیە وا كەوتوونەتە واژۆكۆكردنەوە بۆ ئەوەی دووبارە وەزارەتی مامفی مرۆڤ دروست بكەنەوە. ئێمەش لە لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵویستمان ڕوونە و دژی دروستبوونەوەی ئەم وەزارەتەین، چونكە ئەم وەزارەتێکی بێکەڵکە."

(جاف) زیاتر ڕوونكردنەوەی دا و گوتی: "ئاخر وەزارەتی مافی مرۆڤ تۆ چۆن چاودێری حكوومەت دەكەیت كاتێك كە تۆ بەشێك بیت لەو حكوومەتە! كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤمان هەیە كە سەربەخۆیە و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیشمان هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا. كەواتە ئەم وەزارەتە پێویست نییە چونكە وەختی خۆیشی هەر نەیدەتوانی سوودێك بە ڕەوشی مافی مرۆڤ بگەیەنێت."

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ ئاماژەیشی دا: "ڕاستە ئەم وەزارەتە هەقی توركمانەكانە بەڵام خۆ شەرت نییە ئەم وەزارەتە هەر بمێنێتەوە، خۆ لە كورد و سوننە و شیعەش وەزارەت ئیلغا كرا و بەر چاكسازی كەوت. وەزارەتی مافی مرۆڤ توانایەكەی دیاریكراو بوو هیچ سوودێكی ئەوتۆیشی نەبوو بۆیە نەبوونی باشترە. ئەمەش بەو واتایە نییە كە ئێمە دژی توركمان بین، بەڵكو ئەمە چاكسازیە كە كراوەو ئەم وەزارەتە ئیلغا كراوەتەوە."

پێشوتر (حەیدەر عەبادی) سەرۆكی وەیزرانی عێراق لە چوارچێوەی بەرنامە چاكسازیەكەیدا چەند وەزارەتێكی هەڵوەشاندنەوە، كە یەكێك لەوانە وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق بوو.

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار