٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كونسووڵی پێشووی توركیا كه‌ لای داعش بارمته‌ بوو، زۆر شت له‌سه‌ریان ده‌ڵێ

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -KDP.info-  سەرۆکی كونسووڵی پێشووی تورکیا لە مووسڵ کە ماوەی 101 ڕۆژ بارمتەی گروپی ترۆریستی داعش بوو، بۆ یەکەمجارە دیمانەیەک دەکات و باس ستراتیژییەت وئامانجی گروپی تیرۆریستی داعش دەکات. هەروەها ئاماژە دەدات کە ئەو لە دادگەی تاوانەکانی موسڵ داوای لە دژی داعش تۆمار کردوە.

(ئۆزتورک یڵماز) کە ئێستا وەکو ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی جەهەپە هەڵبژێردراوە، پێی وایە کە داعش بە تەنیا بە هێزی زەمینی لە سووریا کۆتایی پێ نایەت، بەڵکو پێویستە لە سووریا و مالی و یەمەن و لیبیایش بەرەوڕووی ببنەوە.
ئۆزتورک لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (سۆزجو) دەڵێ داعش 3 ئامانجی هەیە، یەکەم خاکێکی دیاریکراو داگیر بکات، دووەم ئەو شوێنانەی داگیری دەکات و پاشان بۆ فراوانبوونی ئەو خاکە هەوڵ دەدات، سێیەمیش بە یەکتربەستنەوەی ئەو خاکە لە چوارچێوەی خەلافەتدا و پاشان بڕیارەکان لە مەرکەزەوە دەربچێت کە ئەویش خەلیفەیە. جا بۆ ئەوەی ئەو 3 ئامانجەی خۆیان بپێکن لە دەرەوەی خەلافەتەکەی خۆیان کردەوەی تیرۆریستی و چالاکی ئەنجام دەدەن.
ئەو ئاماژە بە ئەوەیش دەکات کە داعش دەست بەسەر هەر شوێنیکدا بگرێت، هەموو سەروەتی ئەو شوێنانە بۆ خۆی دەبات، وەکو دەست بەسەردا گرتنی بانک و سەیارە و هەموو ئەو بەروبوومەی بەرهەم دەهێنرێت دەستی بەسەردا دەگرێت. بۆیە خاوەن ملیۆنان دۆلارن.
ئۆزتورک کە ماوەی 101 ڕۆژ وەکو بارمتە لای داعش بووە، دەڵێت ئەوان هەموو سفاتێکی دەوڵەتبوونیان تێدایە، بەڵام ئامانجییانە دەوڵەتەکەیان تیرۆریستی بێت. ئەو دەڵێت: "داعش خەڵک دادەمەزرێنێت، باج وەردەگرێت، دادگەی هەیە، دەوڵەتی ئاسایی چۆن مامەڵە دەکات ئەوانیش بە هەمان شێوە، ئەوەی ئەوان جیا دەکاتەوە لەگەڵ دەوڵەتانی ئاسایی، داعش پەیوەندی نێودەوڵەتی نابەستێت و وەکو دەوڵەتێکی تیرۆریش خۆی ناساندووە".
هەروەها پێی وایە کە داعش بە هێرشی زەمینی لە سووریا کۆتایی پێ نایەت، چونکە داعش تەنیا لە ڕەققە و موسڵ و شوێنەکانی دیکەی ناو عیڕاق و سووریا نییە، بەڵکو لە ئەفغانستان، مالی، لیبیا، یەمەن، نێجیریا و، لە پاکستانیشدا هەن، بۆیە ئەو گروپە ڕادیکاڵییە دەبێت لەوێشدا لەناو ببرێن، چونکە ئەگەر لە سووریا و عیڕاقدا نەمان لە شوێنێکی دیکە دروست دەبنەوە. تورکیایش دەبێت زۆر بە جیدی گروپە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان لەناو ببات و نەیەڵێت گەشە بکەن.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار