٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جه‌هه‌په‌ له‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان عاجزن

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  وا لەناو جەهەپەدا دەنگ داکەوتووە دەڵێن با (کەمال کلیچدارئۆغلو) سەرۆکی پارتەکەیان دەست لەکار بکێشێتەوە، چونکە ئەو نەیتوانیوە وەکو پێویست سەرکردایەتیی جەهەپە بکات.

(ئومود ئۆران) کە ئەندامی سەرکردایەتی جەهەپەیە، ماوەی حەفتەیەک دەبێت ئیمزای لەناو پارتەکەی کۆ کردوەتەوە بۆ ئەوەی بەم زووانە کۆنگرە بکرێت و لە کۆنگرەدا سەرۆکێکی تازە هەڵبژێردرێت. ئەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا کە ئیمزای پێویستی کۆ کردوەتەوە بۆ ئەوەی کۆنگرە ببەسترێت.
ئەو دەڵێت تاوەکو ئێستا 400 ئیمزا کۆ کراوەتەوە و کەسیش بە زۆر ئیمزای پێ نەکراوە، بەڵکو هەموویان بە ئارەزووی خۆیان واژۆیان کردوە. هەروەها بە کلیچدارئۆغلویشی گوتووە یان بە خۆی دەست لەکار بکێشێتەوە یان کۆنگرە دەکرێت، واتە یان کۆنگرە یان پایدۆسین.
بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 3 کەس خۆیان کردووەتە ڕکابەری کلیچدارئۆغلو لە کۆنگرەدا کە یەکێکیان (ئومود ئۆران) خۆیەتی.
ئۆران دەڵێت با خەڵک وای لێک نەداتەوە کە ئەو دەنگەی لەناو جەهەپەدا دروست بووە، ئۆپۆزسیۆنە، نەخێر هیچ پەیوەندییەکی بە بەرهەڵستکارییەوە نییە، بەڵکو دەنگێکە دەیانەوێت پارتەکەیان نوێ بکەنەوە و سەرۆکێکی تازە هەڵبژێرن.

ئاماژەی بە ئەوەیش کرد با بە چاوی دژمنەوە سەیرمان نەکەن، چونکە ئێمە دژمنی کلیچدارئۆغلو و لایەنگرانی ئەو نین، ئێمە بەرژەوەندیی پارتەکە خۆمانمان دەوێت.
تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکەوتێک دیاری نەکراوە بۆ کرنگرەی جەهەپە.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار