٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا: داعش شه‌یتانه‌ و دژی ئیسلامه‌

سەرچاوە: KDP.info

مالیزیا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا ده‌ڵێ، داعش شه‌یتانه‌و دژی ئیسلامه‌؛ پێویسته‌ ئێمه‌ ئیسلامێكی بێ خه‌وش و راست پیشان بده‌ین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (دەنگی‌ئەمەریکا) ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لوتکەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە (کاولا لامپور) ی پایتەختی مالیزیا بە بەشداریی سەرکردەی (١٨) وڵات بەڕیوە دەچێت، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکایش به‌شدار ده‌بێ.

(نەجیب ڕەزاق) سەرۆکوەزیری مالیزیا لە دوای دیدارێکی لەگەڵ باراک ئۆباما گوتی حکوومەتی مالیزیا زۆر بە ڕوونی دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعشه‌، لە دژی بیرۆکەی ئایدۆلۆژین؛ ئەوانە شەیتانن و دژی ئیسلامیشن، هیچ نوێنەرایەتیەکی ئێمە ناکەن.  هەروەها گوتیشی زۆر گرنگە بۆ ئێمەی وڵاتانی ئیسلامی کە ئیسلامی بێ خەش و ڕاستی نیشانبدەین.
لەبارەی لوتکەکەوە (باراک ئۆباما) گوتی، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەلوتکەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا بەشدارە بۆ تیشک خستنەسەر چۆنیەتی ڕووبەڕووبونەوەی داعش و کۆکردنەوە هەماهەنگی زیاتر، وە ڕۆڵی مالیزیایشی لە شەڕی داعشدا بەرزنرخاند و بەبەشدارییەکی سەرسورهێنەری باسیکردن.
ئەمڕۆش لەدەستپێکی لوتکەکەدا (نەجیب ڕەزاق) سەرۆکوەزیری مالیزیا بۆ بەدرۆخستنەوەی جیهادییەکان ئاماژەی بە ئیسلام لە قورئاندا کرد و گوتی، میانڕەویی لە دڵی ئیسلامدایە و ڕاسپاردەییەکی قورئانیشە کە نابێت موسڵمانان بێ فەرمانی بکەن.
شیاوی گوتنە، وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا (٢٤٠ ملیۆن) موسڵمان و (١٤٠ملیۆن) بوودایی و، (١٣٠ملیۆن) مەسیحی و ملیۆنان کەسی بیروباوەڕەکانی دیکەن.
کۆبوونەوەی ئەمساڵی سەران (٢٧)هەمین کۆبوونەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بۆ تاوتوێکردنی گیروگرفتەکانی ناوچەکە و، پرسی ئەمنی جیهانی و، گەشەسەندنی بازرگانی دەیبەستن.  بۆ دابینکردنی ئاسایشی لوتکەکەیش نزیکەی (٤٥٠٠) پۆلیس و، کارمەندانی ئاسایش لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.
بێجگە لە سەرکردەی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا هەریەکە لە (باراک ئۆباما) و سەرکردەکانی ڕووسیا و، چین و، ژاپۆن و، کۆریای باشور و، ئوسترالیا و، نیوزلاندیش بەشداردەبن.
و/ خالید گەیلانی

هەواڵی پەیوەندیدار