٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو ئه‌میری داعش له‌ مووسڵدا كوژران..ئه‌بو قه‌نبه‌ر هه‌شت ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی برد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئه‌مڕۆ دوو ئه‌میری داعش له‌مووسڵدا كوژراون و ئه‌میرێكی دیكه‌یش هه‌شت ملیۆن دۆلاری بردووه‌ و رایكردووه‌.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش 13 سه‌رباز و پۆلیسی سوپای پێشوی عیراق گولله‌ باران كران كه‌چی ئه‌مانه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ بوون كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی داعش بۆ مووسڵ داعش گرتبوونی و تۆبه‌یانی پێكردبوو.

(مه‌موزینى) گوتیشى، هه‌شت ملیۆن دۆلار له‌ لایه‌ن ئه‌میرێكی تیرۆریستانى داعش به‌ ناوی ئه‌بو قه‌نبه‌ر به‌ره‌ و شوێنێكی نادیار دزراوه‌ و، له‌گه‌ڕه‌كی یه‌رموكیش له‌ رۆژئاوای شارى مووسڵدا ته‌قه‌ له‌ دوو ئه‌میری داعش كرا به‌ ناوه‌كانی ( ئه‌بو ئه‌سوه‌د و ئه‌بو ئوسامه‌) و هه‌ردووكیان كوژران".

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار