فڕۆكه چه‌كه قورسه‌كانی داعشی له‌گوندی عاشق سووتاند
__2015_11_20_h10m34s22__HK.jpg)
رۆژئاوای دیجله-KDP.info- چه‌كه قورسه‌كانى تیرۆریستانى داعش له گوندى عاشق, له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كران و له‌نێوبردران.
كاتژمێر 9:45 خوله‌كى سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى, رێككه‌وتى 20-11-2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌كه قورسه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى عاشق به‌رانبه‌ر دووڕییانى كه‌سكێ_میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله بۆردومان كرد.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون, له ئه‌نجامى بۆردومانه‌كه‌دا, چه‌ندین چه‌كى قورسى داعش, وه‌ك هاوه‌ن و دۆشكا و كاتیۆشاى تیرۆریستان له ناو براون, هاوكات تیرۆیستان كوژراویشیان هه‌یه و زیانى گیانى و ماددى زۆریان به‌ركه‌وتوو.




